فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی لاوێکی خەڵکی شنۆ
سێشەممە ۱۲-۰۲-۱۴۰۲   |  02-05-2023

فەرزاد مەحموودپوور، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٧ مانگ لە دەسبەسەرکرانی، هێشتا لە زیندانی ورمێ دەسبەسەرە و چارەنووسی ناڕوونە.

ئەم هاووڵاتییە لە کاتی لێپرسینەوەدا لە گرتنگە بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە کەوتووەتە ژێر گوشار و ئەشکەنجە کراوە.

فەرزاد مەحموودپوور ڕەزبەری ١٤٠١ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانەوە بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرابوو.