دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “سیامەک هەیاسی” و “ئالان داغدار”، خەڵکی گوندی “حاجیاوا”ی بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤ مانگ لە دەسبەسەرکرانیان، هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە و لە گرتنگەی ئەمنییەتیی ورمێدان. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە تا ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان ىێبەری کراون. ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانی ئەم دوو هاووڵاتییە لە ناوەندە ئەمنییەتییەکانی بۆکان و ورمێ، سەبارەت بە بارودۆخ و چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی خاکەلێوە، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ هیچ هۆکارێک، سیامەک هەیاسییان دەسبەسەر و دواتریش دستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کرد، پاشان هەندێ کەلوپەلی شەخسی سیامەک، لەوانە لەپتاب، مۆبایل و فلەش مێمۆرییان لەگەڵ خۆیان بردووە.
ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی خاکەلێوە، ئالان داغدار بە بێ هیچ هۆکاریک لە شوێنی کارەکەی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر کرا. تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.