بەردەوامیی دەسبەسەرکران و چارەنووسی نادیاری هاووڵاتیەکی خەلکی مەریوان
چوارشەممە ۲۳-۰۱-۱۴۰۲   |  12-04-2023
دلێر مەردۆخی، وێنەگر و وێبلاگنووسی خەڵکی مەریوان کە لە ڕێکەوتی ٢١ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لەم شارە دەستبەسەر کرا، بەبێ ئەوەی مۆڵەتی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەی پێ بدرێت هێشتا هەر دەستبەسەرە.
ئەم هاووڵاتییە بە درێژایی ئەم ماوەیە تەنها چەند جارێک توانیویەتی پێوەندیی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بگرێت و ڕایگەیاندووە کە نازانێ لە چ شوێنێکدایە.
لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نیە.