فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامیی دەسبەسەرکران و چارەنووسی نادیاری هاووڵاتیەکی خەڵکی نەغەدە
سێشەممە ۲۱-۰۹-۱۴۰۲   |  12-12-2023

سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو حەفتە لە دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک بە ناوی “عوسمان قادری”، تەمەن ٥٤ ساڵ و خەڵکی نەغەدە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە چەندین جار بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو، سەردانی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی نەغەدەیان کردووە بەڵام هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم وڵامێکی ڕوونیان پێ نەداونەتەوە. ئەم هاووڵاتییە تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
شایانی باسە کە سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی سەرماوەز، هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کرد.
تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی عوسمان قادری زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.