بەردەوامیی دەستبەسەربوون و ناڕوونیی چارەنووسی دوو هاووڵاتی خەلکی شاری سنە
پێنجشەممە ۱۸-۰۸-۱۴۰۲   |  09-11-2023
دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەوڵاوا کە مانگێک و ١٢ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراون، هێشتا لە دەستبەسەرگەی ناوەندە ئەمنییەکاندا ڕاگیراون و چارەنووسیان ناڕوونە.
بارزان عەزیمی و فواد حوسێنی، ٤٢ ڕۆژە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراون و بارودۆخ و چارەنووسیان ناڕوونە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و هەروەها باری یاساییی دۆسیەکەیان لە بەردەستدا نییە.
بارزان عەزیمی و فواد حوسێنی، ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی ڕەزبەر، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سەوڵاوا دەستبەسەر کراون.