فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامیی هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکان، ناجێگیربوونی تەندروستیی جێگری بەڕێوەبەری قوتابخانەی فەهمیدەی کامیاران
پێنجشەممە ۲۴-۰۱-۱۴۰۲   |  13-04-2023

ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی خاکەلێوە، شایستە محەممەدی، جێگری قوتابخانەی سەرەتایی کچانەی “فهمیدە”ی کامیاران، بەهۆی هێرشی کیمیایی بۆ سەر ئەو قوتابخانەیە ژاراوی بووە و بۆ نەخۆشخانەی سینا لەو شارە گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە پاش ئەوەی قوتابییەکانی لەو قوتابخانەیە هێناوەتەوە دەرەوە و خۆی درەنگتر لەو شوێنەی کە هێرشە کیمیایییەکەی کراوەتە سەر، هاتووەتە دەرەوە، ژاراوی بووە.
ئەو مامۆستایە هێشتا لە نەخۆشخانەی سینا لەژێر چاودێریی تایبەتی پزیشکیدایە و بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو ناجێگیرە.

شایانی باسە کە بە هۆی هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەی سەرەتاییی “فەهمیدە” و قوتابخانەی کچانەی “فاتمەی زارا” لە شاری کامیاران، لانیکەم ١٢ قوتابی ژاراوی بوون و بۆ چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سینا لەو شارە گواستراونەتەوە.