بەردەوامیی ڕووخاندنی ماڵی هاووڵاتییان لە ئیلام
دوشەممە ۰۸-۰۸-۱۴۰۲   |  30-10-2023
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزەکانی یەکەی تایبەت و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی ڕژیم وێڕای شارەوانیی شاری ئیلام، هەمدیسانەوە دەستیان کردووە بە ڕووخاندنی خانوو و پەناگەی ئەو ماڵە هەژارانە لە کاتێکدا کە وەرزی سەرما دەستی پێ کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کاتژمێر ١١:٠٠ی بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم و شارەوانیی شاری ئیلام، بینای خانووی چەند ماڵێکیان لە باکووری ئەو شارە ڕووخاندووە. پێشتریش واتە لە ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژی ئەمساڵ، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم و شارەوانیی شاری ئیلام، جارێکی دیکە ماڵی سێ بنەماڵەیان لە کۆتاییی شەقامی “حەفت تیر”ی ئەو شارە ڕووخاند و ئەمەش دژکردەوە و کاردانەوەی گشتیی و خۆراگری جەماوەریی خەڵکی لێ کەوتبووەوە.