فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامیی کەشی ئەمنییەتی لە سەقز؛ ئازادی کاتی سامان پاشایی بە بارمتەی قورس
هەینی ۳۱-۰۶-۱۴۰۲   |  22-09-2023

سامان پاشایی، مامۆستای زانکۆ و پاڵەوانی پێشووی وەرزشی، خەڵکی سەقز دوای ٨۰ ڕۆژ زیندانی بوون بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتیی ئازاد بووە. پاشایی ڕۆژی پێنج‌شەمە ۳۰ی خەرمانان، لە دوای ئازادایی لە بەردەم زیندانی سەقز لە لایەن چالاکانی سیاسی و مەدەنی ئەم شارەوە پێشوازی لێکرا. 
دەستگیریی سامان پاشایی لە دەرەوە و ناخوی ئێران شەپۆلێک کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێ کەوتەوە. سەردار پاشایی، چالاکی سیاسی دژبەری ڕژیم، و ڕاهێنەری پێشووی تیمی میللی زۆرانبازی ئێران و برای سامان پاشایی لە بەرواری ۲۲ی گەلاوێژ ڕایگەیاندبوو کە بنەماڵەکەی بە ئامادەیی بازجووە ئەمنییەتییەکان توانیویانە بۆ ماوەیەکی کورت چاویان بە براکەی بکەوێت. ناوبراو لە تویتێک‌دا نووسی بنەماڵەکەی دوای ٤٥ ڕۆژ توانیویانە چاویان بە سامان بکەوێت و بە بینینی بارودۆخی ئەو تووشی “سەرسووڕمان” بوون. 
شایانی باسە کە هێزەکانی دژە شۆڕش و سەرکوت سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە هاتنەوە شەقامەکان و لە مەیدانەکان و لەناوشاردا لەوانە مەیدان خورشیدی، کەریم‌ئاوا، شاناز، ئیستقلال، هەڵۆ(جمهوری)، ئازادی، قودس، زیندان (ئینقلاب)، حەلەبچە و مامۆستا هێمن…. جێگیر کران.