فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی ئاگر کەوتنەوە لە دارستانەکانی جوانڕۆ
چوارشەممە ۲۳-۰۳-۱۴۰۳   |  12-06-2024

ماوەی شەش ڕۆژە دارستان و پاوانەکانی شەشۆڵ، نۆخان، میراولی، لۆراوەیی شاری جوانڕۆ ئاگری گرتووە و هەوڵی چالاکوانانی مەدەنی و ژینگەپارێزانی شارەکەش بۆ کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بێسوودە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەسەر بانگەوازی ژینگەپارێزانی جوانڕۆ زیاتر لە 300 کەسی خۆبەخش لە چەند شارێکی دیکەی کوردستان بە فریای جوانڕۆ چوون بۆ ئەوەی لە هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە و پاراستنی ژینگە و سروشتی ناوچەکە بەشدار بن. ژینگەپارێزە خۆبەخشەکان لە شارەکانی مەریوان، سنە، ڕوانسەر، پاوە و سەلاسی باوەجانییەوە چوونەتە چیاکانی جوانڕۆ. شایانی باسە، لە ناوچە شاخاوییەکانی جوانڕۆ و نزیک شوێنی ئاگرەکە، کەمپێک بۆ یارمەتی و پێداوێستی ژینگە پارێزان دانراوە، لەوێوە خۆیان ڕێک دەخەن و دەستە دەستە بە ئوتۆمبێل یا بە پێ بەرەو شوێنی ئاگرەکە ڕێ دەکەون.