فارسی
2025 - 4 - 7 | دووشەممە 19ی خاکەلێوەی 1404

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی ئاڵۆزییەکان لە سوورییە
شەممە ۱۸-۱۲-۱۴۰۳   |  08-03-2025

بە گوێرە ئامارەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە سنووری پارێزگای لازقیە چووەتە دۆخێکی مەترسیدار و ڕەشەکوژی زۆربەی گوند و ئاواییەکانی گرتووەتەوە و ئاماژەی داوە، لە گوندی قەرفیز ٢٢ هاووڵاتیی و لە گوندی بەشیر ٢٤ هاووڵاتیی مەدەنی لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ  گولـلەباران کراون.
هەر لە سنووری پارێزگای لازقیە، لە گوندی موختاریە ٣٨ هاووڵاتی مەدەنی و حەوت هاووڵاتی دیکە لە ناوچەی حەفە گولـلەباران کراون، لەلایەکی دیکەوە دوو گەنج لە ناوچەی یەحموور لە سنووری تەرتووس بە دەستی هیزەکانی وەزارەتی بەرگریی سوورییە کوژراون. هەروەها لە شاری بانیاس لەسەر دەستی سپای نیشتمانی و هێزەکانی ناوخۆی دەسەڵاتی نوێی سوورییە ٦٠ کەسی دیکە گولـلەباران کراون. سەبارەت بە ئاماری کوژراوانی هێزەکانی سەر بە هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی دەسەڵاتی نوێی دیمەشق، ڕوانگە سووری ئاماژەی داوە، ٣٤ ئەندامی سپای نیشتمانی و ئاسایشی گشتیی لە شەڕ و پێکدادانەکان و بۆسەی چەکداران کوژراون، لە بەرانبەریشدا ٤٢ کەس لە گرووپە چەکدارەکان لە دەشتاییەکانی لازقیە و جەبلە کوژراون.