فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی بێبەش بوونی وریشە مۆرادی لەمافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانی
سێشەممە ۲۰-۰۹-۱۴۰۳   |  10-12-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، وریشە مۆرادی، بەندکراوی سیاسیی و خەڵکی شاری سنە کە لە زیندانی ئێڤین بەندکراوە، ماوەی ٢١٨ ڕۆژی ڕابردووی بە بێ مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و هەروەها پارێزەرەکانی، تێپەڕ کردووە.
ئەم بەندکراوە سیاسییە ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ڕەزبەر، هاوکات لەگەڵ (ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی حوکمی ئێعدام) بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە سەپاندرانی حوکمی ئێعدام و لەسێدارەدرانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە، بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ مانی لەخواردن گرتبوو. جێگای ئاماژەیە، وریشە مۆرادی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە لایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی “بەغی” لە ڕێگای ئەندامییەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان “پژاک” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. دوایین دانیشتنی دادگای وریشە مۆرادی لە ڕێکەوتی ١٤ی ڕەزبەری ئەمساڵ بەڕێوە چووبوو و پارێزەرەکانی ناوبراو لە ڕەوتی یەکەمین (٢٧ی جۆزەردان) و دووەمین دانیشتنی دادگاییەکەیدا مافی خوێندنەوەی دۆسییەی ناوبراویان پێنەدراوە و تەنانەت وریشە مۆرادیش مافی پارێزگاری کردن لەخۆی پێنەدراوە.