میدیاکانی ناوخۆی لوبنان بڵاویان کردووەتەوە، بۆ جارێکی دیکە بە سەدان ئامێری پەیوەندیی بە دەست ئەندامانی حزبوڵڵای لوبنانەوە تەقیونەتەوە و بەهۆیەوە ٣٠٠ کەس برینداربوونە و ٩ کەسیش کوژراون.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەرمانان، چەند ئامێرێکی پەیوەندیی بێ تەل، لە لوبنان و بەدەستی ئەندامانی حزبولڵا تەقینەوە، بەهۆیەوە تا ئێستا ٣٠٠ کەس برینداربوون و ٩ کەسیش کوژراون. هاوکات حزبولڵای لوبنان ڕایگەیاندووە: ڕووبەڕووی قۆناغێکی نوێ لە تەقیینەوەکان بوونەتەوە و ئاژانسەکانی هەواڵی لوبنانیش ڕایدەگەیەنن، سێ کەس بەهۆی تەقینەوەکانی ڕۆژی چوارشەممە کوژراون کە لەچەند ناوچەیەکی جیاجیای لوبنان ڕوویان داوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو ئامێرە بێ تەلانەی بەدەست ئەندامانی حزبولڵا تەقیووەنەتەوە، لە جۆری “وۆکی تۆکی ئایکۆمە”. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانان، له چهند ناوچهیەکی لوبنان، ئامێرە بێ تەلەکانی پەیجەری ئەندامانی حزبوڵڵای ئەو وڵاتە لەیەک کاتتدا و بەیەکەوە تەقینەوە و بههۆیهوه دەیان ئەندامی ئەو حزبە بریندار بوون و ٩ کەسیش کوژراون.