فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی خۆپیشاندانی فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە لە ‌پارێزگاکانی عێراق
پێنجشەممە ۲۱-۰۱-۱۴۰۴   |  10-04-2025

چەند ڕۆژێکە فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، لە چەند پارێزگایەکی ئەم وڵاتە دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و داوای زیادکردنی مووچە و پێدانی زەویی نیشتەجێ بوون دەکەن.
ڕۆژی سێشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لە شاری ناسریە، فەرمانبەرانی پەروەردە بۆ داواکردنی مافەکانیان، دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە، بەڵام دواتر پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسی فیدراڵ ڕووی دا کە بەهۆیەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر بریندار بوون.بەگوێرەی میدیاکانی ناوخۆیی، شەڕ و پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس ڕووی داوە، لەئەنجامدا پۆلیس گازی فرمێسکڕێژی بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران بەکار هێناوە کە بەهۆیەوە چەند خۆپیشاندەرێک بریندار بوون. هەروەها خۆپیشاندانەکانی فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە لە پارێزگاکانی دیالە، بەسرە، زیقار و بابل، بەردەوامە و داوای زیادکردنی مووچە و پێدانی پارچە زەویی و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەکەن.