بەردەوامی خۆپیشاندانەکان دژبە سیاسەتەکانی نێتانیاهوو لە ئیسرائیل
پێنجشەممە ۰۷-۰۱-۱۴۰۴   |  27-03-2025

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرلە دەنگدانی کۆتایی پەرلەمانی ئیسرائیل بە بڕیاری مشتومڕهەڵگری بێنیامین نێتانیاهوو سەبارت بە دەخالەتی زیاتر لە سیستەمی دادوەری ئەم وڵاتە، چەندین خۆپیشاندانی بەربڵاو لە شارەکانی ئیسرائیل بەڕێوەچووە.
شایانی باسە، بڕیارەکانی ئەم دوایانەی نێتانیاهوو سەبارەت بە سەرهەڵدانی دووبارەی شەڕ لە غەززە، بووەتە هۆی دەستپێکی خۆپیشاندانی جەماوەری لەم وڵاتە و یەکگرتوویی نەیارانی سیاسەتەکانی نێتانیاهوو.