بەردەوامی خۆپیشاندانەکان دژبە سیاسەتی دژە پەناخوازانەی ترامپ لە شارەکانی ئەمریکا
پێنجشەممە ۲۲-۰۳-۱۴۰۴   |  12-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، شەوی ڕابردوو خۆپیشاندانەکان دژبە سیاسەتی دژە پەناخوازانەی ترامپ لە شارەکانی ئەمریکا، بۆ چوارەمین ڕۆژی بەردەوام درێژەی بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بە هەزاران کەس لە شارەکانی لۆس ئانجلێس، نیۆیۆرک و شیکاگۆ، هاتنە سەر شەقامەکان و لەدژی بڕیاری ئەم دوایانەی دوناڵد تڕامپ ناڕەزایەتییان دەربڕی. هەروەها خۆپیشاندەران لە شارەکانی سیاتێل، لاس وێگاس و سەن ئانتۆنیو لە ویلایەتی تێگزاس، هاتنە سەرشەقامەکان و پەیوەست بە خۆپیشاندانی شارەکانی دیکە بون. شایانی باسە، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی جۆزەردان، تڕامپ فەرمانی بە ٧٠٠ کەس لە هێزە چەکدارەکانی هێزی دەریایی کردبوو کە بۆ سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان، بچنە لۆس ئانجلێس و کۆنتڕۆڵی شارەکە بەدەستەوە بگرن.