بە هەزاران کەس لە خەڵکی پارێزگای سویدا لە سوورییە، بەشدارییان لە گەورەترین خۆپیشاندانی دژە دەوڵەتی کە تا ئێستا لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا لەمشارە بەڕێوەچووە کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی هەینی ١٠ی خەرمانان، بە هەزاران کەس لە خەڵکی ناڕازی لە گوند و شارەکانی سەرتاسەری پارێزگای سویدا لە باشووری سوورییە کە شوێنی ژیانی کۆمەڵگای “دەروەزی”یە، هاتبوونە شاری سویدا لەم پارێزگایە. خۆپیشاندەران لە ڕێگەی بە دەستەوە گرتنی ئاڵای سوورییە و چەندین بەنێری ئێعتڕازی لە دژایەتی لهگەڵ دەوڵەتی بەشار ئەسەد و هەروەها وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی، خوازیاری دەست لەکار کێشانەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات بوون. جێگای ئاماژەیە، شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانەکان لە سوورییە لە مانگی ڕابردووەوە و بە دوای بڕینی یارانەی سووتەمەنی لە لایەن دەوڵەت دەستی پێکردووە و هەتا ئێستا هەروا بەردەوامە.