فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە مۆزامبیک دژبە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەم وڵاتە
پێنجشەممە ۰۶-۱۰-۱۴۰۳   |  26-12-2024

لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکان لە وڵاتی مۆزامبیک دژ بە ئاکامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و پارلمانی ئەم وڵاتە، لە ڕۆژی دووشەممە ٣ی بەفرانبارەوە هەتا ئێستا، لانیکەم ٢١ کەس گیانیان لەدەست داوە و بە دەیان کەسیش برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دیوانی باڵای مۆزامبیک لەسەرەتای ئەم حەفتەیە، سەرکەوتنی پارتی دەسەڵاتداری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و پارلەمانی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند. جێگای ئاماژەیە، ئەم هەڵبژاردنانە نزیکەی دوو مانگ و نیو لەمەوبەر بەڕێوەچووە. بەپێی ڕاگەیاندنی دیوانی باڵای مۆزامبیک، “دانیێل چاپۆ” بەربژێری پارتی فرلیمو، ٦٥ و ٢ دەهۆم لەسەدی دەنگەکانی بەدەست هێناوە. شایانی باسە، ژارتی “فرلیمو” لە ئێستادا ٤٩ ساڵە زەمامداری مۆزامبیکی بەدەستەوەیە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لایەنی ئۆپۆزسیۆن، دەوڵەتی دەسەڵاتداری بە ئەنجامدانی تەزویر تاوانبار کردووە.