ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی ڕه‌زبه‌ر، له شاره‌كانی سنه، مهاباد، مه‌ریوان، دیوانده‌ره، ، جوانڕۆ، بانه، بۆكان، كه‌ره‌ج، و تاران بازاڕیان دووكانه‌كانه‌كانیان داخست، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ تاریك بوونی هه‌وا زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران گۆڕه‌پانی خۆپێشاندان دژبه ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بوو.
هه‌روه‌ها خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه، بۆكان و مهاباد و كرماشان تا دره‌نگانی شه‌و كونتڕۆڵی به‌شێك له شه‌قامه‌كانیان له‌ده‌ستدابوو و به ئاگردانی لاستیك و به‌ستنی شه‌قامه‌كان ڕێگه‌یان نه‌دا ڕژیم هێزه‌كانی بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی شار بگوازێته‌وه.
دووكانداران و بازاڕیان له شاره‌كانی كوردستان له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی مانیان گرت و دووکانەکانیان داخست. له شار‌ی تاران بازاڕه‌كانی لاله‌زار و فێرده‌وسی و چراغ به‌رق په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه‌وە بوون.
خه‌ڵكی ناڕازی له شاره‌كانی مه‌شهه‌د، شاهین شار، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
له شاره‌كانی ڕه‌شت و ته‌ورێز لاوان به وتنه‌وه‌ی دروشم و ئاگردانی لاستیك شه‌قامه‌كانیان داخست و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه.
له شار‌ی تاران و كه‌ره‌ج خه‌ڵكی ناڕازی كۆبوونه‌وه و ڕێگای هاتووچۆی هێزه‌كانی ڕژیمیان داخست و له گه‌ڕه‌كه‌كانی نازی ئاباد، نارمه‌ك، شه‌ر‌یعه‌تی، پوونه‌ك و ئێكباتان خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
خه‌ڵكی بوێڕی دزفوول تا دره‌نگانی شه‌و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یان بوو.
له به‌نده‌ر لێنگه، به‌نده‌ر گه‌نگ و به‌نده‌ر ماهشه‌هر خه‌ڵكی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم شه‌قامه‌كانیان داخست و بنكه‌ی به‌سیجیان ئاگردا.
له شه‌هسه‌وار و تونكابۆن لاوانی شورشگێر له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن و بنكه‌ی هێزه ئینتزامییه‌كانیان ئاگردا.
له ئیسفه‌هان و شیراز خه‌ڵكی ناڕازی به ڕێبه‌ندان و كۆبوونه‌وه له ناوه‌ندی شار دژبه خامنه‌یی دروشمیان وته‌وه.