فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی خوێندکاران
یەکشەممە ۱۵-۰۸-۱۴۰۱   |  06-11-2022

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندكارانی مه‌ده‌رسه‌ و زانكۆ له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌ له‌ شاری سنه‌ و به‌ تایبه‌ت له‌ شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوا دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه‌ و شیشه‌ی بنكه‌ی به‌سیجی حه‌سه‌ن ئاوایان شكاندو هێزه‌كانی به‌سیج ته‌قه‌یان به‌سه‌ردا كردن،
هه‌روه‌ها خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌ له‌بلواری فێرده‌وس و شه‌هریاری تاران دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “ژن، ژیان، ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه‌.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ خوێندكارانی زانكۆكانی شه‌ریف، ئه‌میركه‌بیر، شیراز، ئازاد، مه‌شهه‌د، ته‌ورێز، ته‌باته‌بایی، ئه‌لزه‌هرا، شه‌ریعه‌تی، نه‌وشیره‌وانی بابۆل، عیلم و سه‌نعه‌ت، خواڕه‌زمی، زانكۆی هونه‌ری تاران و ئیسفه‌هان و ئازادی سنه‌، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ ناوه‌ند و ‌به‌رده‌م ده‌رگای چوونه‌ ژووره‌وه‌ی زانكۆ، به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “هاوڕێكانمان زیندانی و مامۆستاكانمان بێده‌نگ”، “خوێندكاری زیندانی ئه‌بێ ئازاد بكرێت” و “خوێندكار ژێردەستی قبووڵ ناكات” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست هه‌ڵپه‌ساردنی مافی خوێندكاری ده‌یان كه‌س و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی خوێندكارانی ناڕازی نیشاندا.