ڕاگەیەنەرەکانی ناوخۆی ئێران باسیان لە دوورخستنەوەی “ئەمیر مازیار” ماموستای کۆلێژی زانستی تیۆریتیکاڵ و توێژینەوەکانی باڵای جوانکاری زانکۆی تاران و “کورۆش گولناری” ماموستای ئەم زانکۆیە لە دەستەی زانستی کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “ئەمیر مازیار” نامەی دوورخرانەوەی کە لە لایەن سەرۆکی زانکۆی تیۆریتیکاڵ واژۆ کراوە، لە لاپەڕەی کەسیی خۆی بڵاوکردووەتەوە و بەپێی ئەم حوکمە، نابراو لە سەرجەم شوێنەکانی پەروەردە و توێژینەوە تا کاتی پێڕاگەیشتن، بێبەش کراوە. ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە: “کورۆش گولناری” ئەندامی دەستەی زانستی زانکۆی تیۆریتیکاڵ و بەڕێوەبەری گرووپی پەیکەرتاشی ئەم زانکۆیەش، لە زومرەی ئەو ماموستایانەیە کە دوور خراونەتەوە. هاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە کە دوکتۆر “موسا ئەکرەمی”، ئەندامی گرووپی تێفکرین و قووڵبونەوە لە پرسە زانستییەکانی بەشی زانست و لێکۆڵینەوەش، خانەنشین کراوە.