فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی دیاردەی ژن کوشتن لە شارەکانی کوردستان
هەینی ۱۳-۰۴-۱۴۰۴   |  04-07-2025

بە پێی زانیارییەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، پیاوێک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری ئیلام، بە چەکی کۆڵتی کەمەری، هاوژین و خوشکی هاوژینەکەی کوشتووە و یەکی دیکە لە ئەندامانی بنەماڵەکەیانی بە سەختی بریندار کردووە کە بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بکوژ بە چەکی گەرم هێرشی کردووەتە سەر هاوژین و دوو منداڵەکەی، دایک و خوشکی هاوژینەکەی و ئاوەڵ‌زاواکەی. شایانی باسە، بکوژ دوای کوشتنی هاوژین و خوشکی هاوژینەکەی و بریندارکردنی ئەندامێکی دیکەی ئەو بنەماڵەیە بە هەمان چەک هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.