
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، “زەکریا مورادی، ئومید ڕەحیم زادە، مێهدی کەماڵی و محەممەد ئەمین پوور” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکراون و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە سنە گواسترانەوە و بە دوای تێپەڕبوونی حەوت ڕۆژ، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەم چوار هاووڵاتییە، ناوبراوانیان بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە سنە گواستووەتەوە و هەتا ئێستا لە مافی پێوەندی گرتنی تەلەفونی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاریان و هەروەها مافی دەست پێڕاگەیشتن بە پاریزەر بێبەش بوونە. شایانی باسە، پاش ماوەیەک لە دەستبەسەرکرانی ئەم سێ هاووڵاتییە، محەممەد ئەمین پووریش بە فریوکارییەوە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشتی دانیشتنێکی کاری کراوە کە بە هێرشی بە کۆمەڵی هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران، شوێنی ڕاگیران و تۆمەتە سەپێندراوەکان دژی ئەم چوار هاووڵاتییە، لە بەر دەستدا نییە.