فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی دەستبەسەر بوونی میلاد فەریدی نەسەب لە زیندانی ناوەندیی ئیلام
چوارشەممە ۱۵-۰۵-۱۴۰۴   |  06-08-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، میلاد فەریدی نەسەب، ٢٨ ساڵ تەمەن و خەڵکی ئسلامیە سەر بە شارستانی سیروان، بۆ ماوەی ١١ ڕۆژە کە لە لایەن ئیتلاعاتی سپای ئیلامەوە دەستبەسەر کراوە و بە چارەنووسێکی نادیارەوە لە زیندانی ناوەندیی ئیلام ڕاگیراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، میلاد فەریدی نەسەب ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئیلامەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەمشارە گواستراوەتەوە. شایانی باسە، ئەم هاووڵاتییە سەرەڕای دانانی بارمتە و بەڵێنی ئازادیی لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە، بەڵام هەتا ئێستاش بە چارەنووسێکی نادیارەوە لە زیندان ڕاگیڕاوە. جێگای ئاماژەیە، میلاد فەریدی نەسەب شەوی شەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لە ڕەوتی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بۆسەر ماڵەکەی دەستبەسەر و کەلوپەلە شەخسییەکانی وەک مۆبایلەکەی لە لایەن ئەم هێزانەوە، زەوت کرابوو.