بەردەوامی دەستبەسەر کرانی ئەفشین حسێن پەناهی
سێشەممە ۰۹-۱۱-۱۴۰۳   |  28-01-2025
سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی ئەفشین حسێن پەناهی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، تا ئێستا زانیارییەک لە بارودۆخ و چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی لەم بارەیەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.
ئەفشین حسێن پەناهی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانبار، لەئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە. شایانی باسە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەستبەسەرکردنی ناوبراو هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و پشکنیویانە.