بەردەوامی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان
پێنجشەممە ۰۷-۰۱-۱۴۰۴   |  27-03-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی یەكشەممە ٣ی خاكەلێوەی ١٤٠٤، “مستەفا هوژەبری” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵكی گوندی “قولیان”ی سەر بە شاری سنە، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.
جێگای ئاماژەیە، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤ ڕۆژ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە. بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، دەستبەسەركرانی ئەم هاووڵاتییە لە پەیوەندیی لەگەل ڕێوڕەسمەكانی نەورۆزی كوردستان بووە و بەدواداچوونەكانی بنەماڵەی ناوبراو بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووس و بارودۆخی مستەفا هوژەبری بێ ئاكام ماوەتەوە. تا كاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەكی ورد لەسەر شوێنی ڕاگرتن و هەروەها چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.