فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی شیمیایی کردنی خوێندنگاکان لە شارەکانی ئێران
یەکشەممە ۲۰-۰۱-۱۴۰۲   |  09-04-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خاکەلێوە، هێرشی شیمیایی کرایە سەر چەندین خوێندنگا لە شارەکانی، دیواندەڕە، سەقز و سنە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خوێندنگای کچانەی مێعراج لە شاری دیواندەرە بۆ جارێکی دیکە کەوتەبەر پەلاماری شیمیایێ و بەهۆیەوە، کۆمەڵێک خوێندکار ژەهراوی بوون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواسترانەوە. هەروەها خوێندنگاکانی “تاڵقانی، مێعراج و سومەیە” لە سەقز هێرشی شیمیایی کرایە سەریان و لەئەنجامدا بە دەیان خوێندکار ژەهراوی بوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە. لە لایەکی دیکەوە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خوێندنگای جەماران لە سنە، کەوتووەتە بەر هێرشی شیمیایی و بەهۆیەوە، چەندین خوێندکار ژەهراوی بوون کە گەیەندراونەتە ئۆرژانس.