فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی شیمیایی کردنی خوێندنگاکان لە شارەکانی ئێران
شەممە ۲۶-۰۱-۱۴۰۲   |  15-04-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، چەندین خوێندنگای کچانە لە شارەکانی سنە، ورمێ، مەهاباد، سەرپۆل زەهاب و ئیزە، ڕۆژی شەممە ٢٦ی خاکەلێوە، کەوتنەبەر هێرشی شیمیایی هێزەکانی ڕژیم. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوو خوێندنگای کچانەی شاری سنە بە ناوەکانی “خەدیجەی کوبرا” و “شەرافت”، هێرشی شیمیایی کراوەتە سەریان و بەهۆیەوە، چەندین خوێندکار ژەهراوی بوون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە. هەروەها هێرشی شیمیایی کراوەتە سەر خوێندنگای کچانەی گوندی “بالانج”ی سەر بە شاری ورمێ و کۆمەڵێک قوتابی ژەهراوی بوون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە. هاوکات هێرشی شیمیایی کراوەتە سەر خوێندنگای دواناوەندیی کچانەی “ئیمام شافێعی” لە شاری مەهاباد و لە ئەنجامیدا کۆمەڵێک خوێندکار ژەهراوی بوون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواسترانەوە. بەپێی ئەو ڕاپۆرتە دۆخی تەندروستیی چەند خوێندکار ئەم مەدرەسەیە ناجێگیرە. لە لایەکی دیکەوە، هێرشی شیمیایی کرایە سەر پەیمانگەی کچانەی “مێهری پەروین” لە شاری سەرپۆل زەهاب و کۆمەڵێک خوێندکار ژەهراوی بوون و بۆ نەخۆشخانەی “شوهەدا”ی ئەمشارە گواسترانەوە.  هەروەها دەبیرستانی “پەروین ئیعتسامی” و “سومەیە”ی کچان لە شاری ئیزە کەوتە بەر هێرشی شیمیایی و ژمارەیەک خوێندکار ژەهراوی بوون و گەیەندرانە نەخۆشخانە.