فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان
هەینی ۲۰-۰۴-۱۴۰۴   |  11-07-2025

“جەماڵ حسێن نژاد و کاوە خاکی نەهاد”، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، “شوانە شێربەیگی و محەممەد مووسازادە” خەڵکی شاری بۆکان و هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان بەناوی “سیاوەش کەسرایی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی چوارشەممە ۱۸ی پووشپەڕی ١٤٠٤، کاوە خاکی نەهاد، تەمەن ۵۰ ساڵ، خەڵکی گوندی “سۆفیان” و دانیشتووی شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. ڕۆژی دووشەممە ۱۶ی پووشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “سەرگیز”ی سەر بە شاری شنۆ بەناوی جەمال حسێن نژاد، و هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بەناوی شوانە شێربەیگی لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کران. پێشتریش، لە ڕۆژی چوارشەممە ۱۱ی پووشپەڕی ١٤٠٤، محەممەد مووسازادە خەڵکی شاری بۆکان لەو شارەدا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە. هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ۱۲ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سیاوەش کەسرایی تەمەن ۲۲ ساڵ و خەڵکی گوندی “نێ” سەر بە شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا. چارەنووسی ئەو هاووڵاتییانە دوای دەستبەسەرکرانیان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە ناڕوونە و زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەبەر دەستدا نییە.