بەردەوامی مانگرتنی جووتیارانی گوندەکانی کەرکووک
یەکشەممە ۰۴-۰۴-۱۴۰۲   |  25-06-2023
مانگرتنی جووتیارانی گوندەکانی پارێزگای کەرکووک لەوانە، تۆپزاوا، داقووق، قەرەهەنجیر و ژمارەیەک گوندی دیکەی سنووری ئەم پارێزگایە،لەدژی ڕێگرییەکانی سپای عێراق و دەستبەسەر داگرتنی زەوییەکانیان هەروا بەردەوامە.
مانگرتووان کە نوێنەری جووتیارانی ناحیەی سەگەڕان و ژمارەیەک ناحیەی دیکەشی لەنێویاندایە، ماوەی زیاتر لە ٢٥ رۆژە خێوەتێکییان لەسەر رێگەی فڕۆکەخانەی کەرکووک داناوە و، وەکو خۆیان دەڵێن، تا ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی وەڵامی داواکارییەکەیان کە “هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی حزبی بەعسی” پێشووە نەدراوەتەوە.
شایانی باسە، سپای عێراق داوای لە دانیشتووانی گوندی تۆپزاوا کردووە کە نەک تەنیا واز لە زەوییەکانیان بهێنن، بەڵکو گوندەکەش چۆڵ بکەن.