فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی مانگرتنی خاوەن کامیۆنەکان لە شارەکانی ئێران
شەممە ۰۸-۰۲-۱۴۰۳   |  27-04-2024

ئەمڕۆ شەممە ٨ی گوڵان، کۆمەڵێک لە خاوەن کامیۆنەکان لە شارەکانی، تاران، عەسەلوویە و کرمان، لە ناڕەزایەتیی بە کەمبوونەوەی سەهمییەی سووتەمەنییەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت.
شایانی باسە، ناڕازییان لە عەسەلوویە هاوکات لە بەرامبەر فەرمانداریی ئەمشارە دەستیان داوەتە کۆبوونەوە. جێگای ئاماژەیە، لەماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا، خاوەن کامیۆنەکانی شیرکەتی “مەکران” و شیرکەتی سیمانی “جکیگور” لە بەشی ناوەندی شارستانی ڕاسک و هەروەها شارەکانی دیکەی پارێزگای سیستان و بەلوچستان لەوانە، زاهێدان “دراپ”، ئێرانشار “پەهرە” و سەراوان، بەهۆی کەمبوونەوەی سەهمییەی سووتەمەنییەکانیان، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و مانیان گرتووە.