فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی مانگرتنی سەرتاسەری بارهەڵگرەکان لە شارەکانی ئێران
پێنجشەممە ۰۸-۰۳-۱۴۰۴   |  29-05-2025

پاش بانگەوازی دامەزراوە پیشەییە سەربەخۆکان، مانگرتنی گشتی شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان کە لە ڕۆژی پێنجشەممە ١ی جۆزردانی ١٤٠٤ەوە دەستی پێکردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی جۆزردان، پێ نایە ناو هەشتەمین ڕۆژی بەردەوامی خۆی و بەربڵاوییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە دیتووە.
پێویستە بوترێ کە بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتە نێوخۆییەکان، سەرچاوە خۆجێییەکان و زانیارییە پشتڕاستکراوەکان، لەسەر قەبارەی ئەو مانگرتنە گشتییە کە لە ڕۆژی حەوتەمی خۆیدا بە زیاتر لە ١٦٣ شاری ئێران گەێشتووە و بە یەکێک لە گەورەترین کاردانەوە پیشەیی و ناڕەزایەتییەکان لە دەیەی ڕابردوو لە بەشی گواستنەوەدا دێتە هەژمار. ئەم مانگرتنە سەرەتا لە شاری بەندەرعەباسەوە دەستی پێکرد و لە ماوەی چەند ڕۆژدا بە ناوچەکانی ناوەند، باکوور، باشوور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی ئێران گەیشت. لە شارەکانی تاران، ئیسفەهان، سنە، کرماشان، شیراز، مەشهەد، تەورێز، ئەهواز و زاهیدان، بارهەڵگرەکان لە دواوێستگەکاندا ڕاوەستاون و هەندێک وێنە لە ڕیزی درێژی ئۆتۆمبێلە بێکارە ڕاگیراوەکان لە پەراوێزی شەقامەکان و بەنێری ناڕەزایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە.