فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی مانگرتنی شۆفیرانی ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکان لە شارەکانی ئێران
شەممە ۱۰-۰۳-۱۴۰۴   |  31-05-2025

لە ڕۆژی ١ی جۆزردانی ئەمساڵەوە، شۆفیرانی ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکان هەتا ئێستا، لە ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی نالەباری گوزەرانیان و کەمکرانەوەی سەهمییەی گازۆڵ لە ٢ هەزار لیترەوە بۆ ١٠٠ لیتر لە مانگدا، بە شێوەی سەرتاسەری کارەکانیان ڕاگرتووە و مانیان گرتووە.
وەڵامی دەسەڵات لە کاردانەوە بەم مانگرتنە، شتیک نەبوو جگە لە دەستبەسەر کردن، هەڕەشە، هێرشی گاردی تایبەت بە سپرەی بیبار بۆ سەر وێستگەکان لە سنە، بەڵێنی سووتەمەنی زیاتر و سەرئەنجام پێکهێنانی بە دەیان پەروەندەی ئەمنییەتی لەدژی مانگرتووان. شایانی باسە، تا رێکەوتی ٩ی جۆزردان، لانیکەم ٢٠ شۆفیر کامیۆن لە شارەکانی، سنە، ئیسلام ئابادی غەرب، کرماشان، ڕەشت، بەندەرخومەینی، بەندەرلەنگە و شیراز، دەستبەسەر کراون.