بەردەوامی مانگرتنی کارمەندانی فڕۆکەوانی ئەیرکانادا سەرەڕای فەرمانی دەوڵەت بۆ گەڕانەوە سەر کارەکانیان
دوشەممە ۲۷-۰۵-۱۴۰۴   |  18-08-2025

بە تێپەڕبوونی مۆڵەتی دیاری کراو لە لایەن شاندی پێوەندییەکانی پیشەسازی کانادا، کارمەندانی بەشی خزمەتگوزاری شیرکەتی ئەیرکانادا، هەروا بەردەوامن لە مانگرتنەکەیان.
یەکێتیی کارمەندانی فڕۆکەوانی کانادا ڕایگەیاندووە، فەرمانی دەوڵەت بۆ کۆتایی هێنان بە مانگرتن نایاساییە و خوازیاری دەستپێکردنەوەی وتووێژەکان بوو. هاوکات شیرکەتی فڕۆکەوانی ئەیرکانادا ڕایگەیاندووە، گەشتەکان لانیکەم هەتا دووشەممە شەو دواخراوە. جێگای ئاماژەیە، بە هەزاران کەس لە خەدەمەی گەشتەکانی ئەیرکانادا بەدوای چەندین مانگ وتووێژ لەسەر گرێبەستی نوێ، لە ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژەوە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٨٥وە، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و مانیان گرتووە.