فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی مانگرتنی کامیۆنداران و بەڕێوەچوونی ٨ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی دیکە لە شارەکانی ئێران
یەکشەممە ۰۴-۰۳-۱۴۰۴   |  25-05-2025

هاوکات لەگەڵ مانگرتنی بەربڵاوی کامیۆنداران لە ٧٢ شاری ئێران، نانوایان، کرێکاران و حەواڵەدارانی شیرکەتی ڕامەک خۆدرۆ، بە نیشانەی دەربڕینی ئێعتڕاز بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزردانی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە نانوایانی شارەکانی ئەراک، مەشهەد و شاهین شار، ژمارەیەک لە حەواڵەدارانی شیرکەتی ڕامەک خۆدرۆ و هەروەها ژمارەیەک لە حەواڵەدارانی شیرکەتی خۆدرۆسازی سایپا لە تاران، لەئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
هاوکات کامیۆنداران لە شارەکانی، مەشهد، زەرەند، کرماشان، مەهریز، فەسا، ئەردەبیل، سەبزەوار، دەڕەشار، ساوە، دزفوول، شەباب، یەزد، داراب، کرمان، رومشکان، ئیسلام ئابادی غەرب، سمنان، خۆڕەم ئاوا، نیشابوور، بەم، فیرووزکوە و سنه، بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام درێژەیان ب مانگرتنەکەیاندا. لە لایەکی دیکەوە، ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە شاغڵ لە ناوچەی عەمەلیاتی لاوان و ژمارەیەک لە هاووڵاتییان لە زبۆل، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.