فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی مانگرتنی کرێکارانی خزمەتگوزاری و فەزای سەوزی شارەداریی ماەشەهر
سێشەممە ۱۳-۰۳-۱۴۰۴   |  03-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، نزیکەی ٣٠٠ کرێکاری خزمەتگوزاری و فەزای سەوزی شارەداریی بەندەری ماەشەهر، لە ڕۆژی چوارشەممەی حەفتەی ڕابردووەوە لە ناڕەزایەتیی بە پەرداخت کرانی ناتەواوی حەقدەستەکانیان، بەکردەوە دەرنەهاتنی پەسەندکراوی بردنەسەرێی ٤٥ لەسەدی حەقدەستەکان، هەژمار نەکردنی سەختی کار و لەبەرچاو نەگرتنی خواستەکانی دیکەیان، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و مانیان گرتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، فیشی حقووقی خاکەلێوەی ئەم کرێکارانە نیشان دەدات کە دەبوایە تا ١٩ ملوێن تمەن حقووق وەربگرن، بەڵام لە کردەوەدا تەنیا ١٣ ملوێن تمەنیان پێ دراوە، بەبێ هیچ زیاد کردنێک لەچاو ساڵی ڕابردوو. هەروەها پەرداخت نەکرانی زێدەکاری، نەبوونی بیمەی تەکمیلی و دواخرانی عەمدی حقووقەکانیان، لە زۆمرەی مۆتاڵباتی کرێکارانی ناڕازییە.