بەردەوامی مانگرتنی کرێکارانی پڕۆژەیی پێترۆشیمی لە شارەکانی ئێران
یەکشەممە ۰۳-۰۲-۱۴۰۲   |  23-04-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی مانگی گوڵان، کرێکارانی پڕۆژەیی پێترۆشیمی لە شارەکانی ئێران، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی “ئایق کار”ی پێترۆشیمی کەنگان، کرێکارانی پڕۆژەیی شاغڵ لە کانگای “مس درالو”ی کرمان، کرێکارانی شیرکەتی مۆبین سەنعەت لە پێترۆشیمی ئادیش کەنگان، کرێکارانی شیرکەتی “پایا سەنعەت” لە پێترۆپاڵاوگەی کەنگان، کرێکارانی پڕۆژەیی شاغڵ لە فولاد “غەدیر نی ری” و کرێکارانی پەیمانی شیرکەتی کیامەرس داوودی لە مس سەرچشمە، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە، زیادکردنی ڕێژەی حەقدەستەکانیان بۆ ٧٩ لەسەد بەپێی لیستی پێشنیار کراو، بە شێوەی جیاجیا دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و شوێنی کارەکانیان جێهێشتووە.