فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی مانگرتن لەخواردنی حسێن شاهۆزێهی لە زیندانی ناوەندیی مەشهەد
پێنجشەممە ۱۷-۰۷-۱۴۰۴   |  09-10-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، حسێن شاهۆزێهی تەمەن ٢٨ ساڵ، لە زیندانی ناوەندیی مەشهەد لە ناڕەزایەتیی بە دەرچوونی حوکمی ئێعدام لە دژی، ماوەی سێ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، حوکمی ئێعدامی ئەم بەندکراوەیە لە لایەن لقی کەیفەری یەکەمی دادگای شۆڕشی مەشهەد دەرکراوە. شایانی باسە، ئەم هاووڵاتییە نزیکەی چوار ساڵ لەمەوبەر لە کاتێکدا وەک گەشتیار لە ئۆتۆبوسێکدا بووە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەک بە ئێعدام مەحکووم کراوە.