بەردەوامی مانگرتن لە خواردنی سەلمان ئولفەتی لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی کرماشان
شەممە ۰۸-۰۲-۱۴۰۳   |  27-04-2024
سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو حەفتە لە دەستبەسەرکرانی سەلمان ئولفەتی، لە چالاکانی مەدەنی و مامۆستایانی خانەنشیکراوی شاری گیەڵان، ناوبراو هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای کرماشان دەستبەسەرە و چارەنووسی نادیارە. شایانی باسە، سەلمان ئولفەتی لە ڕۆژی چوارشەممەوە مانی لە خواردن گرتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو ناوەندە ئەمنییە ئازادکرانی ناوبراوی بە وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراوە لەسەر بنەمای چالاکی نەکردنی ناوبراو لەو شارەدا مەرجدار کردووە. بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئولفەتی، ناوبراو لە ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گوڵانەوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە دەستبەسەرکرانی نایاسایی و ناڕوونی چارەنووسی خۆی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای کرماشان مانی لە خواردن گرتووە.