ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، قوتابیانی مه‌دره‌سه له چه‌ند شاری ئێران و خوێندكارانی زانكۆ له زۆربه‌ی ئوستانه‌كانی ئێران بۆ جارێكی دیكه دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیمی ئیسلامی كۆبوونه‌وه و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قوتابیانی مه‌ریوان به دروشمی “ئازادی، ئازادی، ئازادی” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و قوتابیانی شاری كامیاران دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رزكرده‌وه. هه‌روه‌ها قوتابیانی شاری دیوانده‌ره به ڕێپێوان له سه‌ر شه‌قامه‌كانی شار دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارانی زانكۆكانی ئازادی سنه، فه‌ننی “یه‌زدان په‌ناه” و زانكۆی كوردستان بۆ جارێكی دیكه له ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئازادی خوێندكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو بوون. خوێندكارانی په‌یام نووری سنه فێرده‌وسی دروشمی “ئازادی، ئازادی، ئازادی”یان وته‌وه.
له شاری تاران خوێندكارانی زانكۆكانی به‌هه‌شتی، خواجه نه‌سیر، ئه‌میر كه‌بیر، به‌هه‌شتی و زانكۆی ئازادی شومال و غه‌رب له ناوه‌ندی زانكۆكانیان كۆبوونه‌وه و دروشمی “به‌ندكراوی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت” و “ئازادی، ئازادی، ئازادی”یان به‌رزكرده‌وه. قوتابیانی تارانسه‌ر و چیتگه‌ری تاران دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان وته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارانی ده‌ركراوی زانكۆی شه‌ریف له‌به‌رده‌م ده‌رگای ئه‌و زانكۆیه كۆبوونه‌وه و مانیان گرت.
هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆكانی ئیسفه‌هان، شیراز، بووشێهر، سه‌نعه‌تی شاهروود و زانكۆی ئه‌لزه‌هرا مانیان گرت و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی تراكت داوای ئازادی هاوڕێكانیان كرد، خوێندكارانی زانكۆی هونه‌ری تاران و ته‌باته‌بایی به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” درێژه‌یان به مانگرتن دا.
خوێندكارانی زانسته پزیشكیه‌كانی ته‌ورێز و ڕه‌شت دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه و خوێندكارانی زانكۆی ته‌ورێز و سه‌وهانه‌كی تاران و زانكۆی سیرجان، دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رزكرده‌وه.
له شاری مه‌شهه‌د خوێندكارانی خه‌یام و فێرده‌وسی دروشمی “ئازادی، ئازادی، ئازادی”یان وته‌وه و ، زانكۆی چه‌مرانی ئه‌هواز و زانكۆی زه‌نجان و گونبه‌دی كاڤووس به كۆبوونه‌وه له ناوه‌ندی زانكۆ خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و وه‌لانانی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی بوون.