فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی نادیاربوونی چارەنووسی ئەفشین حسێن پەناهی
یەکشەممە ۰۵-۱۲-۱۴۰۳   |  23-02-2025

سەبارەت بە دۆخی ئەفشین حسێن‌پەناهی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشوو کە زیاتر لە ٤٠ ڕۆژە دەستبەسەرە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای شۆڕشی سنە، داوای بارمتەی ٥ میلیارد تمەنیی بۆ ئازادی ناوبراو لە بنەماڵەکەی کردووە، بەڵام داواکاریی ئازادیی کاتیی ناوبراوی ڕەت کراوەتەوە. شایانی باسە، بە بنەماڵەی ئەم بەندکراوە سیاسییە ڕاگەیەندراوە کە ناوبراو لە ڕۆژی ٢٨ی ڕێبەندان پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی ناوەندیی سنە ڕاگوێزراوە، بەڵام تاکوو ئێستا هیچ پێوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە. جێگای وەبیرهێناەوەیە، ئەفشین حسێن پەناهی، لە ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانبار، دوابەدوای هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.