فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی نادیاربوونی چارەنووسی سامان کاکەمەمی بەدوای تێپەڕبوونی یەک مانگ
سێشەممە ۰۷-۰۵-۱۴۰۴   |  29-07-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سامان کاکەمەمی، چالاکی مەدەنی تەمەن ۳۱ ساڵ و دەرچووی کارناسی باڵای کۆمەڵناسی لە زانکۆی تاران و خەڵکی نەغەدە، سەرەڕای ئەوەی نەخۆشی شەکرەی هەیە لە ۳۲ ڕۆژ لەمەوبەرەوە بەبێ مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمانە پێویستەکانی دەستبەسەر کراوە و زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و هەر ئەوەش نیگەرانیی زیاتری بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییەی سەبارەت بە بارودۆخی ناوبراو لێکەوتۆتەوە.
شایەنی باسە کە، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە، ناوبراو تا ئێستاش لە سەرەکیترین مافەکانی خۆی وەکوو مافی پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەشە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە. سامان کاکەمەمی ڕۆژی پێنجشەممە ۵ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لە ماڵەکەی خۆی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بەکارھێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کرابوو.