فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی ناردنی دڕۆن بۆ رووسیە لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوە
پێنجشەممە ۰۹-۰۹-۱۴۰۲   |  30-11-2023

ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە برۆکسل ڕاگەیاند کە زۆربەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە حەفتەی ڕابردوو لە گەورەترین هێرشی ڕووسیە بۆ سەر کیێف پایتەختی ئۆکراین بەکارهێنراون، دروستکراوی ڕژیمی کۆماری ئیسلامین.
لەم پێوەندییەدا زێلێنسکی لە وتووێژێکدا لەگەڵ “فۆکس نیووز” ڕایگەیاندووە کە چەندین پەیامیان بۆ کۆماری ئیسلامی ناردووە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مۆڵەتی دروستکردن و بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ڕووسیە نەدات.
بە پێی ڕاپۆرتی “واڵ ستریت ژۆرناڵ”، کۆماری ئیسلامی پێشتریش فڕۆکەی بێفرۆکەوان و درۆنی، ڕادەستی ڕووسیە کردبوو و ئێستاش ئامادەی ناردنی مووشەکی کورتهاوێژ بۆ ئەو وڵاتەیە.
کیێف پایتەختی ئۆکراین لە ڕۆژانی ڕابردوودا، کرایە ئامانجی گەرەترین هێرشی ڕووسیە. لە دەستپێکی هێرشەکانی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین، ‌هێرشی حەفتەی ڕابردوو گەورەترین هێرش بووە کە بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئەنجام دراوە.