بەردەوامی ناڕەزایەتیی جووتیاران لە ئیسفەهان
دوشەممە ۱۱-۰۱-۱۴۰۴   |  31-03-2025

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە جووتیاران لە ئیسفەهان، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام، لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی “حەق ئابە” بە جووتیارانی ئەم ناوچەیە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
شایانی باسە، لە ئەنجامی ئەم کۆبوونەوە ئێعتڕازییە، هێزەکانی گاردی تایبەت هێرشان کردووەتە سەر ناڕازییان و لەگەڵیان تێکهەڵچوون. هەروەها ئەم هێزانە بە مەبەستی بڵاوە پێکردن بە ناڕازییان، لە گازی فرمێسکڕێژ کەڵکیان وەرگرتووە.