فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی ساڵی ١٤٠٠ لە شیراز
پێنجشەممە ۰۳-۰۸-۱۴۰۳   |  24-10-2024

خانەنشین کراوانی ساڵی ١٤٠٠ لە شیراز، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ی خەزەڵوەر، بۆ چەندەمین ڕۆژی بەردەوام دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر نووسینگەی نوێنەرانی مەجلیس، بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “کێشەی ئێمە چارەسەر نەبێ، لێرە قیامەت دەبێ”، “وادە و بەڵێنمان زۆر بیست، بەڵام هیچ کردەوەیەکمان نەدی” و “ئێختلاسێک کەم بێتەوە، کێشەی ئێمە چارەسەر دەبێت”، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.