فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی ساڵی ١٤٠٢
دوشەممە ۱۷-۱۰-۱۴۰۳   |  06-01-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی بەفرانبار، موعەلیمانی خانەنشین کراوی ساڵی ١٤٠٢، بۆ هەشتمین جار لە بەرامبەر وەزارتخانەی پەروەردە و بارهێنان لە شاری تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “داداپەروەری لەکوێی لە کوێی” و “هەرکەس لەگەڵ قەڵەم جەنگا، شکەستی هێنا”، لەئاست پەرداخت نەکرانی ٦٠ لەسەدی پاداشی هەمیشەیی “کۆتایی خزمەت” بە دوای ١٦ مانگ، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی دەوڵەتی بە خواستەکانیان بوون.