
خانەنشین کراوانی کشوەری و لەشکەری لە چەندین شاری ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤، لەئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسانی حکوومەتی بە خواستەکانیان، هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە وتنەوەی درووشمی “وڵاتی پڕ داهات چیت بەسەر هات”، “دوژمنی ئێمە لێرەیە، درۆ دەکەن دەڵێن ئەمریکایە”، “کرێکاری زیندانی، مۆعەلیمی زیندانی دەبێ ئازاد بکرێ” و “لە ناوچێ کۆیلایەتی، بژی ژیان” لەئاست، هەژاری، گرانی و ئاوسان و هەروەها لە ناڕەزایەتیی بە حقووقی لەخوارەوە، دزی،بەتاڵان بردنی خەڵک، پووڵی خەڵک خواردن، هەڵاواردن، نەبوونی ئیمکاناتی پزیشکی و دەرمانی گونجاو، لە ئێعتڕاز بە کەشی سەرکوت و تۆقاندن لە کۆمەڵگا، نەبوونی خۆش بژێوی، ئاسایش و ئەمنییەت، ئێعتڕاز بە زوڵم و چەوسانەوە
هاتنە سەر شەقامەکان و لە شوێنە پەیوەندیدارەکان دەستیاندایە کۆبوونەوە.