فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی ناڕەزایەتیی خوێندکاران لە زانکۆکانی ئێران
شەممە ۰۵-۰۸-۱۴۰۳   |  26-10-2024

لەدرێژەی ناڕەزایەتییەکان بە چوونەسەرەوەی شەهرییەی زانکۆکان، ئەمڕۆ شەممە ٥ی خەزەڵوەر، خوێندکارانی زانکۆکان لە مەشهەد و تەورێز، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خوێندکارانی ناڕازی زانکۆی “ئازاد”ی مەشهەد بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر نووسینگەی نوێنەرانی ئەمشارە و هەروەها خوێندکارانی زانکۆی “ئازاد”ی تەورێز بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر زانستە پزیشکییەکانی ئەمشارە، لەئاست چوونەسەرەوەی سێ قاتی شەهرییەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشەکانیان بوون.