فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی ناڕەزایەتیی نانواییەکان لە مەشهەد
شەممە ۲۶-۰۷-۱۴۰۴   |  18-10-2025

نانواییەکانی شاری مەشهەد، ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی ڕەزبەر، بۆ شەشەمین جار لەماوەی ڕابردوودا لە ئاست پەرداخت نەکرانی یارانەکان و ئەو شتەی کە ناوی دەنێن “دزینی نان” لە لایەن شیرکەتی نانینۆ،  لە بەرامبەر بینای ئۆستانداریی ئەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ناڕازییان دەڵێن: سێ مانگە بەڵێنمان پێ دەدەن، بەڵام هەتا ئێستا هیچ پووڵێکمان پێنەدراوە و بەئەمڕۆ و سەبەینێ کردن پێمان، تەنیا تووڕەیی و قووڵ بوونەوەی قەیرانی گوزەرانمان زیاتر دەکات. دەشڵێن: کەسانێک کە بە دەستی خۆیان نانی خەڵک دابین دەکەن، ئەمڕۆ ناچارن بۆ وەرگرتنی مافی سەرەکی خۆیان، بێنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیی دەرببڕن.