فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە شیراز
چوارشەممە ۳۰-۰۸-۱۴۰۳   |  20-11-2024

لەدرێژەی ناڕەزایەتیی پەرستاران لە شارەکانی ئێران، کۆمەڵێک لە پەرەستارانی شاری شیراز، ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر، وێڕای باقی هاوکارەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەرەستارانی ناڕازی بۆ ١٦مین ڕۆژی بەردەووام و بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئوستانداری ئەمشارە و وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی، لە ئاست جێبەجێ نەکران و پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە “دۆخی نالەباری ژیانیان”، دانی حقووق و مەزایای دواخراویان” و هەروەها “شێوازی دانی تەعرەفەی پەرەستارێ”، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.