فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی ناڕەزایەتیی کرێکارانی دامەزراوەی نەوت و گازی پارسی جنووبی
سێشەممە ۲۰-۰۶-۱۴۰۳   |  10-09-2024

کرێکارانی دامەزراوەی نەوت و گازی پارسی جنووبی، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی خەرمانان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، لە پاڵاوگەکانی ١، ٣، ٥، ٦، ٧، ٨، ٩، ١٠، ١١ و ١٢ی پارسی جنووبی لە شارەکانی عەسەلوویە و کەنگان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی شاغڵ لە دامەزراوەی نەوت و گازی پارسی جنووبی، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان و دۆخی نالەباری ژیانیان، وتنەوەی درووشمی “حەقدەستی دادپەروەرانە، مافی سەرەکی ئێمەیە”، بۆ چەندەمین ڕۆژی بەردەوام دەستیان لەکار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.